پنجشنبه 5 تیر 1399 / 14:04|کد خبر : 3831|گروه : سياسي

فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای (ع) باشووری ڕۆژئاوای ئێران:

هەڵاتنی گرووپە دژبەرەکانی شۆڕش لە ناوچەکە/مانۆڕی شەهیدانی کوردی موسوڵمان هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامی نیشان دا

هەڵاتنی گرووپە دژبەرەکانی شۆڕش لە ناوچەکە/مانۆڕی شەهیدانی کوردی موسوڵمان هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامی نیشان دا

فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای (ع) باشووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: بە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە هێز لە ناوچەکە نیشاندرا و دوژمنان بە باشی بزانن کە ئێران هێزی پووچەڵ کردنەوەی هەموو پیلانێکی هەیە.

بە ڕاپۆرتی  آربابا خبر ، سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلو لە میانەی مانۆڕی شەهیدانی کوردی موسوڵمان وتی: لە چوارچێوی ئەم مانۆڕە هەموو جۆرە توانێکی سەربازیمان نیشان دا.
 
ئەو زیادی کرد: گرووپی ئەندازیاری سوپا بەر لەم مانۆڕە بۆ خزمەت بە خەڵکی ناوچەکە زۆربەی جادە و بانەکانیان شنڕێزی کرد و ئەمەش سودی باشی بۆ دانیشتوانی گوندەکە هەیە. لەم مانۆڕە بە باشی لە هێزی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان سودمان برد و توانیمان بە باشی ناوچەکە ڕچاو بکەین. هەموو ئەو ناوچانەی تۆپ باران کرا پێشتر بەم فڕۆکانە لێکدراوەتەوە.
 
 سەردار ئۆسانلو ئاماژەی دا: کاری ناردنی پەیامیش لە چەند تۆدا ئەنجام درا هەر بۆیە پەیامەکان زۆر بە باشی لە نێو دڵی کێوەکان گوازرایەوە. هەروەها ئێمە لە هێزی ئاسمانیش سودمان وەرگرت.
 
 فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای (ع) باشووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: لە شاخەکان هێزەکانی ئێمە بە ئاسانی زیاتر لە پێنج کاتژمێر رێگەیان پێواوە ئەویش بێ وچان دان کە هاوکات ئامادەی شەڕ کردنیش بوون و ئەم ئاستە لە ئامادەیی زۆر باش و گرنگە. بڕێک تیرۆریست لە ناوچەکە بوون کە دوای ئامادە بوونی ئێمە لە ناوچەکە هەڵاتن. 
 
ئەو زیادی کرد: بەم مانۆڕە هێزی خۆمانمان لە ناوچەکە نیشان دا و دوژمنان دەبێت ئەم پەیامەیان وەرگرتبێت هێزەکانی ئێران دەتوانن بە ئاسانی پیلانەکان پووچەڵ بکەنەوە. بڕێک گرووپی دژ ە شۆڕش لە هەرێمی کوردستانەوە جار و بار جووڵە دەکەن ئەوان دبێت باش تێگەیشتبێتن کە کاتێک مووشەکانمان بە سەر بنکەکانیاندا دەڕوات ئەمە چ مانایەکی هەیە بۆیان. 
 
 سەردار ئۆسانلو وتی: دوژمنان زۆر باش دەزانن کە تەنانەت سەربازانی ئەمریکایی  ئیسڕائیلیش ناتوان هیچ جۆڵەیەک بکەن و ئەمش نیعمەتێکی خۆایە بۆ سوپای پاسداران. هیوادارین بەم کارە باشە دڵی ڕێبەری ئێرانمان خۆش کردبێت و ڕێگە بۆ هاتنی ئیمامی زەمان خۆش کرابێت.
 
انتهای پیام /


برچسب ها :


نظرات کاربران :

اولین نفری باشید که در مورد این مطلب نظر می دهید!

دیدگاه های ارسالی شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد.
پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

نام *
 

کد امنیتی