پنجشنبه 5 تیر 1399 / 10:41|کد خبر : 3828|گروه : سياسي

پێشنوێنژی هەینی سنە:

حەساوی خەڵکی کوردستان لە دژبەرانی شۆڕش جیایە/خزمەتەکانی سوپای پاسداران لە کوردستان جێگەی ڕێزە

حەساوی خەڵکی کوردستان لە دژبەرانی شۆڕش جیایە/خزمەتەکانی سوپای پاسداران لە کوردستان جێگەی ڕێزە

مامۆستا فایەق ڕوستەمی پێشنوێنژی هەینی سنە وتی: خزمەتەکانی سوپای پاسداران لە دابین کردنی ئەمنیەت و ئارامی لە کوردستان جێگەی ڕێزە و ئەم خزمەتانە سپاسی تایبەتی دەوێت.

مامۆستا فایەق ڕوستەمی لە گفتوگۆ لەگەڵ آربابا خبر ، وتی: ئەمنیەت نعمەتێکە کە خوا بە خەڵکی کوردستانی داوە و ئەم نیعمەتە گەورە لە سێبەری گیان بەخت کردنی هێە ئەمنییەکان بە تایبەت سوپای ئیسلام بە دەست هاتووە.
 
ئەو زیادی کرد: بواری خزمەتەکانی سوپا تەنیا دابین کردنی ئەمنیەت بۆ کوردستان نەبووە و یارمەتی دانی خەڵکی هەژار و ئاوەدان کردنەوای گوندەکانیشی بە دوای خۆیدا هێناوە.
 
پێشنوێژی هەینی سنە ئاماژەی بە مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران لە ناوچە کوردنشینەکان کرد و وتی: هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە حەساوی خەڵکی کوردستان لە دژبەرانی شۆڕش جیا بووە و دوژمنان دەبێت بزانن خەڵکی کوردستان پشتیوانی ئێرانن. لەم کاتەشدا کە دوژمنان دەیانەوێت سنوورەکانمان نائەمن کەن دەبێت هەموومان هۆشیار بین.
 
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە خوبرەکانی ڕێبەری ئاماژەی دا: سوپای پاسداران بە هۆشیاری و لێهاتوویی لە بەرانبەر هەڕەشەی دوژمنان وەستاون و بێ گومان مانۆڕە سەربازییەکان نیشان دانی هێز و دەسەڵات بە دوژمنان و بەکرێگیراوەکانیانە.
 
پێشنوێنژی هەینی سنە وتی: خزمەتەکانی سوپای پاسداران لە دابین کردنی ئەمنیەت و ئارامی لە کوردستان جێگەی ڕێزە و ئەم خزمەتانە سپاسی تایبەتی دەوێت و هیوادارم لە سێبەری بەشداری خەڵک ئەم ئەمنیتە زیاتر بپارێزرێت.
 
انتهای پیام/


برچسب ها :


نظرات کاربران :

اولین نفری باشید که در مورد این مطلب نظر می دهید!

دیدگاه های ارسالی شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد.
پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

نام *
 

کد امنیتی